AP ١٤٠١ گوڵان ٣١ ٠٩:٤٣

لە عەفرین؛

هۆزە کورد و عەرەبەکانی سووریا دژی شارۆچکەسازی تورکیا ڕاپەڕین

هۆزە کورد و عەرەبەکانی سووریا دژی شارۆچکەسازی تورکیا ڕاپەڕین

هۆزە کورد و عەرەبەکانی باکووری سووریا شارۆچکەسازییەکانی تورکیا لە باکووری ئەو وڵاتەیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی دوێنێ، هۆزە کورد و عەرەبەکانی باکووری سووریا، نوێنەرانی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا و ناوەندەکانی ئیدارەی خۆسەر لە حەسەکە هەوڵەکانی تورکیا بۆ چێ کردنی شارۆچکە لە باکووری سووریایان سەرکۆنە کرد.

لە ئەو کۆبوونەوە کە دەیان کەس لە کەسایەتییەکانی عەرەب و کورد بەشداریان کرد، بەشداربووان ئەو هەوڵەی تورکیایان هەوڵدان بۆ پاکتاو کردنی ڕەگەزی لە ناوچەکە وەسف کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بەیاننامەیەک خوێندرایەوە کە تێیدا هاتبوو: ئێمە بێدەنگی ڕاگرتنی نێودەوڵەتی هەمبەر هەوڵەکانی دەولەتی داگیرکەری تورکیا و سیاسەتە سیستماتیکەکانی ئەو ڕژێمە لە سووریا و ناوچەکە ئیدانە دەکەین.

News ID 42083

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha